Ramal Mahmood
03 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2017
ئیستانبوڵ – AA
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی هێرشە تیرۆریستییەکەی ناوچەی ئۆرتاکۆی شاری ئیستانبوڵ دەستگیر کراون گەیشتە، ١٤ کەس.
نووسینگەی تاوانە رێکخراوەکان و تیرۆری سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ لەبارەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ناوچەی ئۆرتاکۆی کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٣٩ کەس، بەشێوەیەکی بەرفراوان و فرە رەهەند سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە.
لەکاتێکدا گوتە لەو هەشت کەسە وەردەگرێت کە لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی دژە تیرۆری ئیستانبوڵ دەستگیرکراون، شەش کەسی دیکەش دەستگیر کران.
کاروباری ١٤ گومانلێکراوەکە لە بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی دژە تیرۆری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی ئیستانبوڵ بەردەوامە.
دوای بڵاوکردنەوەی گرتەی تیرۆریستان لە میدیاکاندا هاووڵاتییان زانیاری دەدەن بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی ئیستانبوڵ. تیمەکانی پۆلیسیش هەڵسەنگاندنیان بۆ زانیاری هاووڵاتییان کرد و بەردەوامن لە کۆکردنەوەی زانیاری گشتیی لەسەر چەند ناونیشانی ماڵێک یاخود گومانلێکراوان لە وێستگەکانی هاتوچۆدا.