Muhammet Ali Kemal
03 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە- AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم : ''ئێستا هه‌موو جیهان باسی داعش ده‌كات. ئه‌وان به‌درۆ به‌ره‌نگاریان ده‌بنه‌وه. ته‌نها قسه‌ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاریان ده‌بێته‌وه ته‌نها توركیایه. ئه‌مریكاش هیچ غه‌ڵه‌تێكی پێناكرێت، ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش هیچیان له‌ده‌ست نایه‌ت. جگه له قسه هیچ كارێك ئه‌نجام ناده‌ن".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند ''ئێستا هه‌موو جیهان باسی داعش ده‌كات. ئه‌وان به‌درۆ به‌ره‌نگاریان ده‌بنه‌وه. ته‌نها قسه‌ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاریان ده‌بێته‌وه ته‌نها توركیایه. ئه‌مریكاش هیچ غه‌ڵه‌تێكی پێناكرێت، ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش هیچیان له‌ده‌ست نایه‌ت. جگه له قسه هیچ كارێك ئه‌نجام ناده‌ن".
سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدم لە گوتەیەکدا لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان، ئاماژەی بۆ هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی سەری ساڵی شاری ئیستانبوڵ کرد و رایگەیاند:
"ئه‌وانه‌ی ئه‌و پیاوكوژانهیان تێبه‌رداوین، ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن به‌و كرده قێزه‌ونانه وامان لێبكه‌ن جیاكاری بكه‌ین له شێوازی ژیانی جیا و بیروباوه‌ڕدا، ئه‌وا له خۆڕا چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن. توركیا ده‌وڵه‌تێكی یاسایه، له‌م وڵاته‌دا هه‌موو شێوازه‌كانی ژیان، هه‌موو بیروباوه‌ڕه‌كان، له‌ژێر گه‌ره‌نتی ده‌وڵه‌تدان".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم گوتی: "له رۆژی 133یه‌می ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتداین. له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا تا ئه‌مڕۆ هه‌زار و 270 ئه‌ندام و چه‌كداری داعش كوژراون. بهدهستگیركراوهكانهوه ده‌گاته هه‌زار و 561. ئێستا هه‌موو جیهان باسی داعش ده‌كات. ئه‌وان به‌درۆ به‌ره‌نگاریان ده‌بنه‌وه. ته‌نها قسه‌ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاریان ده‌بێته‌وه ته‌نها توركیایه. ئه‌مریكاش هیچ غه‌ڵه‌تێكی پێناكرێت، ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش هیچیان له‌ده‌ست نایه‌ت. جگه له قسه هیچ كارێك ئه‌نجام ناده‌ن".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم هەروەها گوتی: "لەم هەفتەیەدا بۆ پڕۆژە یاسای درێژکردنەوەی ماوەی هێزەکانمان لە ئەفغانستان و پڕۆژە بڕیاری درێژکردنەوەی باری نائاسایی بۆ سێ مانگی دیکە، پەرلەمانی تورکیا کۆدەبێتەوە".