Cankut Taşdan
05 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2022
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو کە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ، هێلیکۆپتەرێک ناچار بە نیشتنەوەی بەپەلە بووە و لە کاتی نیشتنەوەشیدا دووچاری رووداو بووە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا هاتووە "لە بەرواری چواری ئەیلوولی ٢٠٢٢دا و کاتژمێر ٢٣:٤٥ (بە کاتی هەولێر) هێلیکۆپتەرێکی جۆری سکۆرسکی لە کاتی فڕیندا، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ، ناچار بە نیشتنەوە بوو و لە کاتی نیشتنەوەشدا دووچاری رووداو بوو. لە کۆی هەشت سەرنشینی هێلیکۆپتەرەکە حەوتیان رزگار کراون و باری تەندروستییان باشە، گەڕانیش بەدوای چارەنووسی سەرنشینەکەی دیکەدا بەردەوامە".