Muhammet Ali Kemal
20 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2016
لەشارۆچکەی ئەرجیشی سەربە پارێزگای وان، بارهەڵگرێکی پڕ لە تەقەمەنی دەستی بەسەردا گیرا و شۆفێرەکەشی دەستبەسەر کرا.
پارێزگاری وان، ئیبراهیم تاشیاپان، لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوە کرد کە لەسەر رێگای سەرەکی ئەرجیش - پاتنۆس لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی پۆلیس و جەندرمەدا بارهەڵگرێکی پڕ لە تەقەمەنی دەستی بەسەردا گیراوە.
تاشیاپان ئاماژەی بەوەکردووە، شۆفێری بارهەڵگرەکە دەستبەسەرکراوە و رایگەیاندووە: ''لەناو بارهەڵگرەکەدا ٢٥ بتڵی غاز کە تەقەمەنییان تێدابووە، دەبەیەکی پڕ لە سووتەمەنی و دوو پارچە بەردی گەورە دەستیان بەسەردا گیراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە''.
ئۆپەراسیۆنەکان لە ناوچەکە بەردەوامە.