Sayim Harmancı
26 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2021
هه‌كاری – AA
دوای ئەوەی بهفربارێکی زۆر لە ناوچەکانی سەربە پارێزگای هەکاری باری، وه‌رزی نوێی خلیسکێنەی سه‌ر به‌فر له ناوه‌ندی خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فری كوێستانی مێرگا بوتان كه دوو هه‌زار و ٨٠٠ مه‌تر له رووی ده‌ریاوه به‌رزه دەستی پێ کرد.
له میانی رێوڕه‌سمی راگەیاندنی دەستپێکردنی وه‌رزی نوێی خلیسکێنەی سه‌ر به‌فر له كوێستانی مێرگا بوتان، پارێزگار و سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌كاری به وه‌كاله‌ت، ئیدریس ئاكبییك ئاماژەی بەوە دا كه نزیكه‌ی یه‌ك مه‌تر به‌فر له ناوه‌ندی خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فری كوێستانی مێرگا بوتان كه‌ڵه‌كه بووه كه ١٢ كیلۆمه‌تر له شاری هه‌كاری-یه‌وه دووره.
ئیدریس ئاكبییك تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌موو ساڵێك گۆڕه‌پانی ناوه‌نده‌كه فراوانتر ده‌كه‌ن، گوتی: "هه‌موو ساڵێك گۆڕه‌پانی ناوه‌نده‌كه و درێژییه‌كه‌ی زیاد ده‌كه‌ین. درێژی گۆڕه‌پانه‌كه‌مان گه‌یاندووه‌ته شه‌ش هه‌زار مه‌تر، هه‌روه‌ها میوانخانه‌یه‌كی پێنج ئهستێرهییمان بنیات ناوە لەگەڵ ناوەندێکی مانەوە کە ٥٠ ژووره و ١٢٠ قەروێلە له‌خۆ گرتووه. ئێره بۆ پێشبڕكێ نیشتمانیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كردنه كه‌مپ له‌لایه‌ن وه‌رزشوانانه‌وه له وه‌رزی هاویندا، گرنگییەکی زۆر له‌خۆده‌گرێت. هه‌كاری له هه‌موو بوارێكدا له گۆڕانكاری و پێشكه‌وتندایه. له میانی 'پڕۆژه‌ی داهاتوویه‌كی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ وه‌رزشدا دێت' له‌م سێ ساڵه‌ی دواییدا، ٤٠ هه‌زار منداڵ فێری خلیسکێنەی سه‌ر به‌فر كراوه. له پارێزگاكانی دیكه، عێراق و ئێرانیشه‌وه گرنگی زۆر به ناوه‌نده‌كه ده‌درێت. هه‌موو ساڵێك پێشوازیی له هه‌زاران ئاره‌زوومه‌ندی خلیسکێنە ده‌كرێت".
دواتر ئه‌و وه‌رزشوانانه‌ی له گۆڕه‌پانه‌كه نمایشیان ئه‌نجام دا، ئاڵایه‌ی توركیایان راده‌ستی ئیدریس ئاكبییك كرد.