Mümin Altaş
06 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوودا، 80 تیرۆریست كراونه‌ته ئامانج كه 68یان كوژراون، شه‌شیان ده‌ستگیركران و شه‌شیشیان خۆیان رادهستكردووهتەوە.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له 30ی تشرینی یه‌كه‌م تا 6ی تشرینی دووه‌م، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له سهرتاسەری وڵات‌دا هه‌زار و 476 ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی و وشكانییان ئه‌نجامداوه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا، 974 كه‌س له ئه‌ندامانی رێكخراوى تیرۆریستیی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه، داعش، فه‌تۆ و رێكخراوه تیرۆریستییه چه‌په‌كان ده‌ستبه‌سه‌ركراون و 80 تیرۆریست كراونه‌ته ئامانج كه كه 68یان كوژراون، شه‌شیان ده‌ستگیركران و شه‌شیشیان خۆیان رادهستكردووهتەوە.