Aykut Yılmaz,Kemal Karadağ
13 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، یاشار گولەر ڕایگەیاند: "لە سەرەتای ئەمساڵەوە، دوو هەزار و ٦٧ تیرۆریست لەچالاکی خراون".
گولەر لە پەرلەمان لەبارەی بوودجەی ساڵی ٢٠٢٤ی وەزارەتەکە و دامەزراوەکانی سەربە وەزارەتەکە پێشکەش کرد.
گولەر باسی لەوە کرد کە لەم قۆناغەدا کە کۆمار ١٠٠هەمین ساڵەی تەمەنی تەواوکردووە بوودجەی نوێ واتایەکی مێژوویی هەیە بۆیان و ڕایگەیاند: "سوپا قارەمانەکەمان کە سەدەیەک پێش ئێستا بە بێتوانای دارایی و بوودجەی سنووردار خەباتی بۆ سەربەخۆیی کرد و داستانی تۆمارکرد، ئەمڕۆ بە کارمەندە شایستە و پیشەسازی بەرگریی ناوخۆیی و نیشتمانییەوە و تەکنەلۆجیا، پشتیوانی گەلی ڕەسەن و بەو توانایانەی دەوڵەتەکەمان هەیەتی سوپایەکی کاریگەر و ڕێزلێگیراو و بەهێزە لە ناوچەکە و جیهاندا".
گولەر جەختی لەسەر ئەوە کردەوە بە هەڵوێستێکی گشتگیر و فرەڕەهەند و ستراتیجی لە ناوبردنی تیرۆر لە سەرچاوەکەیەوە، تێدەکۆشن دژ بە تیرۆر كە یەکێکە لەو کێشانەی ساڵانێکی زۆرە کاریگەری کردووەتە سەر تورکیا، لەو چوارچێوەیەشدا لە هەڵمەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا کە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتدا درێژەی پێدەدەن لە سەرکەوتووترین قۆناغدان.
یاشار گولەر ئەوەیشی خستەڕوو کە لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنەکانی قەڵغانی فورات، لقی زەیتوون، کانی ئاشتیی، قەڵغانی بەهار و زنجیرەکانی چنگ و ئۆپەراسیۆنەکانی دیکەوە لە ناوخۆی وڵاتدا ڕێکخراوی تیرۆریستیی جوداخوازیان گەیاندووەتە خاڵی نەمان و ئەو هێرشانەشیان لەناوبردووە کە لە دەرەوەی وڵاتەوە دەکرێنە سەر تورکیا، ئەو ڕێڕەوانەی تیرۆریشیان پارچە پارچە کردووە کە دەخوازرێت لە سنوورەکان دروست دەکرێت و گوتی: "لە سەرەتای ئەمساڵەوە، دوو هەزار و ٦٧ تیرۆریست لەچالاکی خراون".
وەزیری بەرگریی تورکیا، دووپاتیشی کردەوە کە تەواوی ئۆپەراسیۆنەکان لە سووریا و عێراق لە ژێر ڕۆشنایی مافی شەرعییە ڕەواکانی بەرگرییکردن لەخۆ کە لە ٥١ھەمین ماددەی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەرچاوەی گرتووە و بە ڕێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی وڵاتانی دراوسێ ئەنجام دراون.
گولەر باسی لەوە کرد کە هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگیرێتەبەر لە پلان و جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنەکاندا بۆ ئەوەی کەسانی مەدەنی بێتاوان، دۆستان و شوێنەوارە مێژوویی و کلتوورییەکان و دەوروبەریان زیانیان پێنەگات.
ڕاشیگەیاند: "لەو چوارچێوەیەشدا لە عێراق و سووریا ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە|کەجەکە، پەیەدە|یەپەگە و داعش ئامانجی ڕەوامانن".
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ یۆنان، گولەر ڕایگەیاند: "لە قۆناغێکی ئەرێنییداین لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ یۆنان".