Merve Yıldızalp
13 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
لە ٢٣هەمین کۆنفرانسی لایەنەکانی بەڵێننامەی پاراستن لە بەرامبەر پیسبوونی دەریای ناوەڕاست (COP23) کە لە سلۆڤینیا بەڕێوەچوو، بە ڕەزامەندی تەواوی لایەنەکان بڕیاردرا ناوەندی چالاکی ناوچەیی گۆڕانی ئاووهەوا لە تورکیا دروست بکرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ژینگە و شارسازی و گۆڕانی ئاووهەوا، ٢٣هەمین کۆنفرانسی لایەنەکانی بەڵێننامەی پاراستن لە بەرامبەر پیسبوونی دەریای ناوەڕاست کە بە بەڵێننامەی بەرشەلۆنا ناسراوە، ڕۆژانی ٥-٨ی کانوونی یەکەم بە دیداری "لە بڕیارەوە بۆ کردار" لە سلۆڤینیا بەڕێوەچوو.
لە چوارچێوەی ئەو کۆبوونەوانەی لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا ئەنجامدران، تەواوی وڵاتانی بەشدار پشتیوانیان کرد لە دامەزراندنی "ناوەندی چالاکی ناوچەیی گۆڕانی ئاووهەوا" لە تورکیا (CC/RAC).
بەو شێوەیەش لە تورکیا نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرێتەوە، کە بەشدارییەکی چالاکانەی دەبێت لە کارەکانی دیاریکردنی سیاسەتەکان لە بارەی گۆڕانی ئاووهەوا لە ناوچەی دەریای ناوەڕاست.
هەروەها لە ڕێگەی ئەم ناوەندەوە دەتوانرێت بە شێوەیەکی چالاک سوود لە میکانیزمەکانی سندوقی هاوکاری نێودەوڵەتی وەربگیرێت.