Fakhradin Ibrahim Mohammad
31 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2024
هەولێر - AA
وەزیری گەیاندن و ژێرخانی تورکیا، عەبدولقادر ئوڕاڵئوغڵو بەسەردانێک گەیشتە عێراق و لە لایەن وەزیری گواستنەوەی ئەو وڵاتە، ڕەزاق محێبس'ەوە پێشوازی لێکرا.
وەزارەتی گەیاندن و ژێرخانی تورکیا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، گەیشتنی وەزیری گەیاندن و ژێرخانی تورکیا، عەبدولقادر ئوڕاڵئوغڵو بۆ عێراق ڕایگەیاند.
بە پێی ئەو هەواڵە، وەزیری گەیاندن و ژێرخانی تورکیا، عەبدولقادر ئوڕاڵئوغڵو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە لایەن وەزیری گواستنەوەی عێراق، ڕەزاق محێبس'ەوە پێشوازی لێکرا.
چاوەروان دەکرێت، ھەماھەنگییەکانی ھاوبەش لەبارەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی "ڕێگای گەشەپێدان" تەوەری سەرەکی دیدار و گفتوگۆکانی وەزیری گەیاندن و ژێرخانی تورکیا لە عێراق بێت.