Aziz Aslan
01 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2021
دیاربه‌كر – AA
به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه ١١ تۆمه‌تبار له پێنج پارێزگای توركیا ده‌ستگیر كران و ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌لوپه‌ل كه له دروستكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا به‌كار ده‌هێندرێن دۆزرانه‌وه.
یه‌كه‌كانی ئاسایشی دیاربه‌كر به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتی له پێنج پارێزگای توركیا ئه‌نجام دا.
له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ١١ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران. دوای گه‌ڕان و پشكنینی ماڵه‌كانیشیان، ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌لوپه‌ل كه له دروستكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا به‌كار ده‌هێندرێن دۆزرانه‌وه.
راییكردنی كاروباری تۆمه‌تباران له ئاسایش به‌رده‌وامه.