Enes Kaplan,reva haci
29 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئیبراهیم كاڵن په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆن بۆڵتۆن ئه‌نجام دا.
له په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا باس له‌و پرسانه كراوه كه هه‌فته‌ی پێشوو له گفتوگۆی سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی ئیبراهیم كاڵن و جۆن بۆڵتن دا به زۆری باس له پێشهاته‌كانی سووریا كراوه وهه‌ردوو لا كۆك بوون له سه‌ر پرسه‌كانی به‌رده‌وامی دان به هه‌ماهه‌نگییه‌كان له پرۆسه‌ی كشانه‌وه له سووریا و هاریكاری كردن له دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام و جێبه‌جێ كردنی نه‌خشه‌رێگه‌ی منبج.
هاوشانی پرسه ناوچه‌ییه‌كان، په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكاش ته‌وه‌رێكی تری گفتوگۆكانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه بووه هاوكات ئاماژه به گرنگی هاریكاری كراوه له به‌ره‌نگاری تیرۆردا.