سیواس
گولسەڤیل کەرەکوشی تەمەن ٢٨ ساڵ، بێژەری کەناڵی ٥٨ی سیواسە، لەگەڵ جەمیل دویماز کارمەندی نووسینگەی ئیستەنبوڵی ئەو کەناڵەدا ژیانی ھاوسەرییان پێکھێنا و بە جلوبەرگی بووکێنی دەنگوباسی پێشکەش کرد.
گولسەڤیل کەرەکوش و جەمیل دویماز لە ھۆڵێکی گەڕەکی عەلی بابای شاری سیواسدا ئاھەنگیان گێڕا و ھاوکارەکانیان بەرنامەی ئاھەنگەکەیان بەو جۆرە رێکخستبوو کە گولسەڤیل کەرەکوش بە جلوبەرگی بووکێنی و له شەوی ئاههنگهكهی، دەنگوباسی کەناڵەکەی لە ھۆڵی ئاھەنگێڕاندا پێشکەش بكات.
کەرەکوش لە کاتی پێشکەشکردنی ھەواڵێک لە بارەی دەستپێکردنی وەرزی ھاوسەرگیری و نرخی شت و مهکەکاندا زمانی تۆزێک گیرا و ئەمەیش بوو بە ھەواڵ بۆ کەناڵەکەانی دیکە. دوای نیشاندانی ڤیدیوی پەیام و برووسکەکانی پیرۆزبایی ھاوکارانی گولسەڤیل کەرەکوش و جەمیل دویماز، راستەوخۆ له یهكتری مارهكران.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.