به‌پێچه‌وانه‌ی رۆژانی دیكه له‌ناو خێمه و ژیانی ئاواره‌یی، ئه‌مجاره‌یان بۆ به‌خێرهێنانی هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد شوان په‌روه‌ر به‌شێكی زۆر له گه‌نجان و ژنان و كچانی كه‌مپی باسرمه‌ی كوردانی رۆژئاوای كوردستان جل و به‌رگی ره‌نگاوره‌نگیان له‌به‌ركرد بوو.
رۆژی شه‌ممه رێكخراوی ره‌یز فاونده‌یشنی نێوده‌وڵه‌تی له دووه‌م رۆژی‌دا كۆتاییان به‌چالاكی رێكردن بۆ په‌نابه‌رانی سوری هێنا كه له كه‌مپی په‌نابه‌رانی ئاكرێ ده‌ستیان پێكردبوو و تا كه‌مپی په‌نابه‌ران له ئاكرێ كه درێژیه‌كه‌ی 50 كیلۆمه‌تره و هونه‌رمه‌ند شوان په‌روه‌ر به‌شداری له 30 كیلۆمه‌تری رێكردنهكه كرد.
شوان په‌روه‌ر بۆ ئانادۆڵو گوتی: "خوشك‌و برایانی رۆژئاوامان له باشوری كوردستان پێویستیان به‌هاوكاریه، نابێ ئێمه ته‌نیا چاومان له ده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێ سه‌دان ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌دار هه‌یه هیوادارم ده‌ستی هاوكاری بۆ ئه‌م خه‌ڵكه‌ی خۆمان درێژ بكه‌ن."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.