Hatice Şenses Kurukız,Mücahit Türetken,Ramal Abdullah Mahmood
16 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2019
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، رایگه‌یاند: "ئه‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر نیوزله‌ندا و ئه‌و په‌یامانه‌ی له‌وه‌وه پێماندران بۆ یه‌كه‌مجار نییه".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له شاری ته‌كیرداغ گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستیه‌ی دوێنێ كرانه سه‌ر هه‌ردوو مزگه‌وتی ئه‌لنور و لینود له ناوچه‌ی هاگلی پارك-ی شاری كرایستچه‌رچ له دوورگه‌ی باشوور رایگه‌یاند: "ئه‌وه چۆنه بكوژێك له‌وپه‌ڕی جیهانه‌وه مێشكی پڕ ده‌بێت له خراپه‌كاری زۆر له‌باره‌ی موسڵمانان و توركه‌كان و ده‌كه‌وێته جموجۆڵ؟ ئه‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر نیوزله‌ندا و ئه‌و په‌یامانه‌ی له‌وه‌وه پێماندران بۆ یه‌كه‌مجار نییه. (تیرۆریست) ده‌ستی كردووه به قسه‌ی پڕوپوچ كه گوایه دێنه ئیستانبوڵ و هه‌موو مزگه‌وت و مناره‌كان ده‌ڕوخێنن. هه‌ی بێناموس نیوزله‌ندا له كوێیه و توركیا له كوێیه؟ سێ رۆژ جارێك و ٤٠ رۆژ جارێك هاتۆته ئیستانبوڵ. ئێستا به‌دواداچوون ده‌كرێت. ئاشكرای ده‌كه‌ین كه ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌كوێوه هه‌یه. به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه داوا له نیوزله‌ندا ده‌كه‌ین له‌وانه بپرسێته‌وه. ئاوا نابێت ماوه‌یه‌ك له زینداندا بێ و دواتر ئازاد بكرێت. شتی وا نابێت. ٤٩ كه‌س.. ئه‌وه كۆمهڵكوژرییه، پێویسته لێپرسینه‌وه له‌وه بكرێت. ئه‌گینا به پێچه‌وانه‌وه ره‌وشه‌كه باش نابێت".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بوون، یه‌كڕیزی، زیندوویی هاووڵاتییانی توركیا و داكۆكیكردنیان له به‌هاكان ته‌نانه‌ت ئه‌و تیرۆریستانه‌یشی ناڕه‌حه‌ت كردووه كه هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر مزگه‌وت له نیوزله‌ندا و موسڵمانانیان كوشت. گوتی: "ئه‌و چه‌كه‌ی له‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌دا به‌كارهاتووه هه‌ر له مێژووی دووه‌مین گه‌مارۆدانی ڤیه‌نناوه تاكو ناوه سته‌مكاره‌كانی سه‌فه‌ربه‌ری خاچپه‌رستان ناوی دوژمنانی تورك و موسڵمانانی له‌سه‌ر نووسراوه. ئه‌و كاره ره‌هه‌ند و لایه‌نێكی سیاسی هه‌یه. لا ته‌نیشتێكی سوڵتانئهحمهدت پێ پڕناكرێته‌وه ده‌ڵێی 'با ئه‌یاسۆفیا' پڕبكه‌ینه‌وه. با نه‌كه‌وینه ناو ئه‌و گهمانهوه. ئه‌وانه هه‌مووی تهڵهكهن. ئێمه باش ده‌زانین له چ كاتێكدا چی ده‌كه‌ین. ئێمه ناچین ئه‌و جۆره هه‌نگاو بنێین ئه‌وه چییه ئه‌و بێناموسانه وایان گوتووه".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به توندی ره‌خنه‌ی له گوته‌كانی سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو گرت كه گوتبووی 'ئه‌و تیرۆره‌ی له جیهانی ئیسلامییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه'، گوتی : "سه‌یری ئه‌و بێئه‌ده‌به (كڵچدارئۆغڵو) بكه‌ن ده‌ڵێت 'ئه‌و تیرۆره‌ی له جیهانی ئیسلامییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه'. هێی ئه‌تۆ جیاوازیت چییه له‌گه‌ڵ سیناتۆره ئوستڕالیهكه. سه‌یری ئه‌و حاڵه بكه، كه‌وتینه چ رۆژێكه‌وه؟ كه‌سێك كه ئه‌وه‌نده توانای تێگه‌یشتنی له‌ده‌ستداوه و ئه‌وه‌نده خۆی له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه بڵێت، سه‌رچاوه‌ی تیرۆر جیهانی ئیسلامییه و له‌م وڵاته‌دا كه له‌سه‌دا ٩٩ی دانیشتوانه‌كه‌ی موسڵمانن، سیاسه‌ت ده‌كات. كاك كه‌مال، تۆ نه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ت هه‌یه بڵێیت كه سه‌رچاوه‌ی تیرۆر جیهانی ئیسلامییه، نه هی ئهوهشیت. تۆ سه‌ره‌تا چاو به خۆتدا بخشێنه‌وه، به خۆتدا".
ئه‌ردۆغان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه رۆژانه هه‌واڵیان پێده‌گات له ئه‌ورووپا هێرش ده‌كرێته سه‌ر هاووڵاتییانی توركیا و كۆمه‌ڵه و رێكخراو و مزگه‌وت و شوێنكاره‌كانیان. گوتی: "هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنی رێڕه‌وێكی تیرۆریش له خوار سنووره‌كانمان به‌شێكی ئه‌و سیناریۆیه‌یه. كێشه‌ی ئه‌وان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ئاك پارتی و هاوپه‌یمانی جومهوور كه له‌گه‌ڵ پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی پێكمان هێناوه نییه. ئه‌وان راسته‌وخۆ كێشه‌یان توركیا و گه‌لی توركه".
flşlar--