Furkan Naci Top,Muhammet Ali Kemal
01 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2018
ئەسینا - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو، رایگەیاند: "ئایندەمان لە یەکێتیی ئەورووپادا دەبینین. بەڵام بەداخەوە پرۆسەی ئەندامییەتیمان لە یەکێتییەکەدا، ئێجگار بە سیاسییکراوە".
مەولود چاوشئۆغڵو چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی تا نیای یۆنانیدا ئەنجامدا و سەبارەت بە پەیوەندییەکانی تورکیا-یەکێتیی ئەورووپا کە ئەو بە "فرەلایەن" ناویبرد، ئاماژەی بەوەکرد چوونە نێو یەکێتیی ئەورووپا "ئامانجی ستراتیژیی" وڵاتەکەیەتی و رایگەیاند: "ئایندەمان لە یەکێتیی ئەورووپادا دەبینین. بەڵام بەداخەوە پرۆسەی بەشدارییکردنمان لە یەکێتییەکەدا، ئێجگار بە سیاسییکراوە".
چاوشئۆغڵو باسی لەوەشکرد جار جار لەجیاتی ئەندامییەتی لە یەکێتییەکەدا، باسی بیرۆکەی "هاوبەشیی تایبەتیی" لەنێوان تورکیا و یەکێتیی ئەورووپادا دەکرێت و گوتی: "ئێمە خۆمان لە ئێستادا پەیوەندییگەلێکی تایبەتییمان لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپادا هەیە. ئامانجی بنەڕەتی ئێمە بریتیی بوو لە ئەندامێتیی تەواوەتیی. بۆ داهاتووی یەکێتیی ئەورووپا پێویستە تورکیا و یەکێتییەکە لە هاوبەشێک زیاتر بن".
جەختی لەوەشکردەوە ئاستەنگەکانی چەند ساڵی رابردوو دەریخست کە تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا هاوبەشی هەمان چارەنووسن و دەکرێت لەرێگەی هاریکارییکردنی یەکترییەوە جیاوازیی گەورە وەدیبهێنرێت و پێویستە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا تەنها لەسەر بنەمای "بەڕێوەبردنی قەیرانەکان نەبێت".