Tuğrul Çam,1 23
23 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، لهنهخشهڕێگای منبجدا له‌نێوان ئه‌مریكا و توركیا، خاوبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌یه و گوتی، "ئیدی پێویسته تا كۆتایی ساڵ ئه‌م كاره ته‌واوبكرێت".
له‌میانه‌ی به‌رشداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی CNN Türk دا، چاوش‌ئۆغڵو وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی له‌باره‌ی رۆژه‌ڤه‌كانه‌وه دایه‌وه.
چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا تاتوێی ئه‌وه‌یان كردووه كه ده‌بێت له منبج و رۆژهه‌ڵاتی فورات چی بكرێت و بینیویانه كه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی ئه‌ودیو سنووری توركیا، ئه‌مریكای نیگه‌ران كردووه.
ناوبراو گوتی، "په‌یامی ئه‌وه‌مان داوه، تا هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر سنووره‌كانمان بێت، ئێمه ئه‌وه‌ی پێویست بكات ئه‌نجامیده‌ده‌ین" و رایگه‌یاند، لهنهخشهڕێگای منبجدا له‌نێوان ئه‌مریكا و توركیا، خاوبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌یه و پێویسته ساتێك زووتر ئه‌م كاره ته‌واوبكرێت".
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یه‌په‌گه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی فورات "ته‌واو هاربوون" و گوتی، "هۆكاری ئه‌مه پشتگیریی ئه‌مریكایه بۆیان و له‌به‌رئه‌وه‌یه هاربوون".
چاوش‌ئۆغڵو جەختیشی لەوە کردەوە، هه‌ركێیه‌ك له پشت یه‌په‌گه‌وه بێت هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر توركیا و توركیا له به‌رامبه‌ردا چی پێویست بێت ئه‌نجامی ده‌دات.
له‌باره‌ی بڕیاری ئه‌مریكایشه‌وه بۆ دروستكردنی خاڵی چاودێری له سنووری توركیا ناوبراو گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕیاره بۆ پاراستنی یه‌په‌گه درابێت ئه‌وا سوودی بۆ یه‌په‌گه و ئه‌مریكاش نابێت. ئێمه چی پێویست بێت ده‌یكه‌ین بۆ رێگه‌گرتن له‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی له‌و دیوه‌وه له سه‌ر سنووره‌كانمان دروست بووه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه به‌ر له‌وه‌ی له توركیاوه ته‌قه بكرێت سه‌ربازانی ئه‌مریكی لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه و گوتی: "به‌دڵنیاییه‌وه نامانه‌وێت سه‌ربازانمان به‌رامبه‌ر یه‌ك بوه‌ستنه‌وه. به‌ڵام پێویسته هاوپه‌یمانێكی وه‌ك ئه‌مریكا ته‌نها بۆ پاراستنی رێكخراوێكی تیرۆریستی خۆی نه‌خاته مه‌ترسی رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئێمه".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه‌ش كرد كه به هێواشی كاركراوه له سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگای منبج و گوتی: "چیتر پێویست به‌و خاویه ناكات. پێویسته ئیدی تا كۆتایی ساڵ ئه‌م كاره ته‌واو بكرێت".