Mazın Asad
26 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2017
پەیەدەی باڵی پەکەکە لە سووریا بە ناردنی چەک و تەقەمەنی لە ھێڵی سنوورەوە بۆ نێو تورکیا، یارمەتی پەکەکە دەدات.
رۆکێتی ئاتلانتیک و چەکە جۆراوجۆرەکان لە ناوچەکانی شنگال لە هەرێمی کوردستان و ناوچەی کاراچۆغ لە باکووری رۆژھەڵاتی سووریا بۆ پەکەکە دەنێردرێت و لەوێوش پەکەکە لە ھێرشە تیرۆریستییەکان لە تورکیا بەکاری دەھێنێت. زۆربەی ئەو چەک و تەقەمەنیییانەش ئەوانەن کە ئەمریکا بۆ پەیەدەی دەنێرێت.
ئاماژە بەوە دەکرێت کە یەپەگەی باڵی سەربازیی پەکەکە لە سووریا بە ھاوکارییەکانی ئەمریکا و ھەندێک لە وڵاتانی دیکە، بووە بە خاوەن سوپایەکی بچووک.
ئەو چەک و تەقەمەنییانەی ئەمریکا بە پەیەگەی داوە، لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە سووریا و عێراق بووە. وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ناردنی نزیکەی ٥٠ تۆن تەقەمەنی بۆ پەیەدە قبووڵ کردبوو. سەرچاوەکانی ناوخۆی سووریاش ئاماژە بەوە دەکەن کە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ فڕۆکە کارگۆکانی سەربازیی رووسیا لە ناوچەی شێخ مەقسودی ژێرکۆنترۆڵی پەیەدە، پێنج تۆن تەقەمەنیان بۆ پەیەدە فڕێداوەتە خوارەوە و ئەمەش لەلایەن میدیاکانی نێودەوڵەتی ئاماژەی کراوە.
بەپێی زانیارییەکان، بەشێک لەو چەک و تەقەمەنییانە لە سنووری سووریاوە بۆ تیرۆریستانەکان لە تورکیا بە مەبەستی پشتگیریکردن لە پەکەکە نێدراون.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا دوێنێ لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندبوو کە ناوچەی کاراچۆغ لە سووریا و شنگال لە هەرێمی کوردستان لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە و درێژکراوەکانی لە ھەریەک لەو دوو وڵاتە، بەمەبەستی رەوانەکردنی تیرۆریست، چەک و تەقەمەنی بۆ تورکیا، بە تایبەت لە ماوەی رابردوو بەشێوەیەکی چڕ و پڕ بەکاردەھێنرێت.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا ھەر لە راگەیەندراوەکەدا راشیگەیاند کە ئەو ھێرشە تیرۆریستییەی لە تونێلێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دیاربەکر ئەنجامدرا، تەقەمەنییەکان لە ناوچەی شنگال و کاراچۆغ دزەی پێکرابوو.
ھاوکات لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەبارەی ھێرشە تیرۆرستییەکەی سەر بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دیاربەکر ئاماژە بەوە کرابوو کە نزیکەی یەک تۆن ماددەی تەقێنەر بەکارھاتبوو و تێدا ماددەی ئەمۆنیۆن نیترات، تی ئێن نت و گازی تێدابوو.
ھێزەکانی ئەمنی تورکیا لەکاتی کوشتنی تیرۆریستان لە ئۆپەراسیۆنەکان و پشکنین لە حەشارگەکانی پەکەکە، رووبەڕووی چەکەکانی ئەمریکا دەبنەوە.
چەکی جۆری M-16ی ئەمریکی لە ئۆپەراسیۆنەکانی ھێزەکانی ئەمنی تورکیا لە دەوروبەری بینگۆل، ماردین و شرناخ دەستبەسەر گیرابوو کە مایەی سەرنجە. ھاوکات لە ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانی ئەمنی تورکیا لە مانگی رابردوو بۆ سەر دەوروبەری شارۆچکەی شەمزینانی شاری ھەکاری دەستیان بەسەر دژە تانکێکی جۆری M136 AT4 LAW ئەمریکی گرتبوو و ھەر لەو ئۆپەراسیۆنەدا تیرۆریستێک کوژرابوو.