Abdullah Shukur
26 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2017
ھەولێر - AA
سەرکونسوڵی تورکیا لە شاری ھەولێر، محەمەد ئاکیف ئینام رایگەیاند کە تورکیا ئامادەی پێشکەشکردنی گشت ھاوکارییەکە بۆ چارەسەرکردنی ئەو پێشمەرگانەی کە لە میانی ھێرشە ئاسمانییەکەی تورکیا بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە شنگاڵ برینداربوون.
ئاکیف ئینام لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت، کەریم شنگالی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە "سەردانی بەڕێز وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت، کەریم شنگالی-مان کرد و سەرەخۆشی و خەمباری خۆمانمان لەمبارەیەوە پێ راگەیاند. ھاوکات ئامادەیی خۆمان لەبارەی چارەسەرکردنی پێشمەرگە بریندارەکان لە حالەتی پێویست نیشانداوە".