Mazın Asad
26 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2017
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی ئەنجامدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی وەزیرانی تورکیا دەست کەوتوون، پەیوەندییەکە دوێنێ ئێوارە ئەنجام دراوە.
یڵدرم لە پەیوەندییەکەدا بەھۆی شەهیدبوونی پێنج پێشمەرگە لە ھێرشە ئاسمانییەکانی ھێزەکانی سوپای تورکیا لە چیای شنگال لە هەرێمی کوردستان بۆ سەر پەکەکە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بارزانی کرد.
ھەر لە پەیوەندییەکەدا یڵدرم رایگەیاند لە قۆناغی داھاتووشدا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا درێژە بە ھەماھەنگیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەدەن.