Burak Milli
29 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2020
هاتای- AA
ئەو ئاگرەی دوو رۆژ بەر لەئێستا لە شارۆچکەی ئەسکەندەرون سەربە پارێزگای هاتای کەوتبووەوە دوێنێ کۆنترۆڵ کرا و کارەکانی ساردکردنەوەی ناوچەکەش بەکۆتاهات.
ئاگرەکە کاریگەری لەسەر سێ گەڕەکی شارۆچکەکە دروست کرد و دوای ٢٢ کاتژمێر هەوڵدان، تواندرا کۆنترۆڵ بکرێت.
تیمەکانی شارەوانی بەردەوامن لە پاککردنەوەی ئەو شوێنانەی بەهۆی ئاگرەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.
لە لایەکی دیکەوە کارەکانی دیارییکردنی زەرەر و زیانەکان لە ناوچەکەدا درێژەیان هەیە.