Zafer Fatih Beyaz
29 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ''بە وەرگرتنی بوێری لە رابردووی شکۆمەندمان کە پڕیەتی لە سەرکەوتن، بە یەکێتیی، پێکەوەیی و برایەتیی بەردەوام دەبین لەسەر هانگاونان بەرەو داهاتووی هاوبەشمان''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان بە بۆنەی ٩٧هەمین ساڵیادی راگەیاندنی کۆماری تورکیاوە، سەردانی مەزاری یادەوەری کرد.
لە پاڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەو رێوڕەسمەدا هەریەک لە سەرۆکی پەرلەمان، مستەفا شەنتۆپ و جێگری سەرکۆمار، فوئاد ئۆکتای و سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو و سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی و سەرۆکی گشتیی ئییی پارتی، مەراڵ ئاکشەنەر و ئەندامانی کابیبەی سەرۆکایەتی کۆمار، سەرۆکی ئۆرگانەکانی دادگای باڵا و سەرۆک ئەرکانی سوپا، جەنەراڵ یاشار گولەر و فەرماندەی هێزەکان بەشدار بوون.

دوای ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان تاجەگوڵینەی لەسەر مەزاری ئەتاتورک دانا، ساتێک بۆ رێز وەستان و مارشی سەربەخۆیی خوێندرا.
دواتر سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ شاندی یاوەری سەردانی قولەی میساقی میللی کرد و لە تێنووسی تایبەتی مەزاری یادەوەریدا نووسی ''بە وەرگرتنی بوێری لە رابردووی شکۆمەندمان کە پڕیەتی لە سەرکەوتن، بە یەکێتیی، پێکەوەیی و برایەتیی بەردەوام دەبین لەسەر هانگاونان بەرەو داهاتووی هاوبەشمان. ئیرادەمان لە بەهێزبووندایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هێرشانەی لە ناوخۆ و دەرەوە دەکرێن بۆ بەرگرتن لە وڵاتەکەمان، پێداگریشمان لە زیادبووندایە''.
دوای رێوڕەسمەکە مەزاری یادەوەری بەڕووی هاووڵاتییاندا کرایەوە.