Muhammet Ali Kemal
26 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2016
لە پارێزگای بۆڵو باکووری رۆژئاوای تورکیا، تونێلی سەربەخۆیی ١٥ی تەمووزی ئڵگاز لە رێورەسمێکدا بەئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم کرایەوە.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە بەشداریی لە رێورەسمی کردنەوەی تونێلەکەدا کرد.
لەدوای گوتەکانی ھەریەک لە ئەردۆغان و یڵدرم، تونێلی سەربەخۆیی ١٥ی تەمووزی ئڵگاز کرایەوە.
تونێلەکە بەشەکانی ناوەوەی ئانادۆڵو بە خۆرئاوای دەریای رەشەوە دەبەستێتەوە و لە ساڵی ٢٠١٢دا لەناو شاخی ئڵگازدا کە بەرزاییەکەی ھەزار و ٨٧٥ مەترە، دەست بە درووستکردنی کرا.
دەروازەکانی چوونە ژوورەوە و ھاتنە دەرەوە لە تونێلەکە لەشێوەی 'دەمی دۆلفین' دا درووستکراون و تونێلەکە لە دووبەش پێکھاتووە کە یەکێکیان ٥ ھەزار و ٣٧٠ مەتر و ئەوی دیکەیان ٥ ھەزار و ٣٩١ مەتر، درێژە.
مەبەست لە درووستکردنی تونێلەکە کەمکردنەوەی رووداوەکانی ھاتوچۆیە لەسەر شاخی ئڵگاز بەتایبەتی لە وەرزی زستاندا و سەلامەتترکردن و خێراترکردنی زیاتری ھاتوچۆیە.