Sangar Hamad Azeez
03 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2018
سانپترسبۆرگ - AA
هەڵبژاردەی سوید بە بردنەوەی لە هەڵبژاردەی سویسڕا خۆی گەیاندە چارەگی کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٨ی رووسیا.
هەڵبژاردەی سوید لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی ١٦ی مۆندیالی رووسیا رووبەڕووی هەڵبژاردەی سویسڕا بووەوە.
سوید توانی بە گۆڵێکی یاریزان ئێمیل فۆرسبێرگ کە لە خولەکی ٦٦ تۆماری کرد، سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و خۆی بگەیەنێتە قۆناغی داهاتوو.