Zafer Fatih Beyaz,Serdar Açıl,Muhammet Ali Kemal
20 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی و پێکهاتەی دەوڵەتی هاوتەریب لە ئەنقەرە، ٣٨ کارمەندی پێشووی قوتابخانە و دەرسخانەکان، کە لەرێگەی بڕیارنامەیەک کە مامەڵەی یاسای لەگەڵدا دەکرێت، داخرابوون، دەستگیر کران.
دوای ئەوەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەنقەرە بە تۆمەتی بەکارهێنانی ئەپلیکەیشنی نهێنیی پەیوەندییکردنی 'بایلۆک'، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ٣٨ گومانلێکراو دەرکرد، ئۆپەراسیۆنێک کە ناوەندەکەی لە ئەنقەرە بوو لە ٧ پارێزگا بۆ سەر ئەو کارمەندانەی پێشووی دامەزراوە داخراوەکان لەرێگەی بڕیارنامەوە، ئەنجامدرا.
دوای دەستگیر کردنیان، گومانلێکراوان بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا هێنرانە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە.