İbrahim Yaldız
18 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2021
مووش – AA
حه‌نه‌فی ئونڤه‌ر كه ژنه نابینایه‌كی ته‌مه‌ن ٧٣ ساڵه له مووش و به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه ١٠ مانگه له ماڵ نه‌چووه‌ته ده‌ره‌وه، میوزیكی بۆ ئه‌و تیمه ته‌ندروستییه ژه‌نی كه هاووڵاتییانیان بە ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا ڤاکسین دەدا.
تیمه‌كانی ته‌ندروستی به‌مه‌به‌ستی ڤاكسیندانی حه‌نه‌فی ئونڤه‌ر چوونه ماڵی كچه‌كه‌ی ئونڤه‌ر و له‌وێ ڤاكسینیان دا.
حه‌نه‌فی ئونڤه‌ر كه هه‌ر خۆی له زگماگه‌وه نابینا بووه دوای ڤاكسیندانی، ده‌ستی به ژه‌نینی میوزیك كرد و كۆنسێرتێكی بچووكی پێشكه‌ش كرد و ئه‌و گۆرانییه‌ی چڕی كه خۆی به ناوی "كۆرۆنا" دایناوه.
حه‌نه‌فی ئونڤه‌ر داوای له هاووڵاتییان كرد پابه‌ند بن به رێنمایییه‌كان بۆ بەرگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسه‌كه.