Mohammed Baqi Hussein
18 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2016
گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی دژی ئه‌و پڕۆژهیاسایەی کە به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی پارێزگاكه بۆ "شارۆچكه‌ی جۆله‌مێرگ" خراوه‌ته به‌رده‌م په‌رله‌مانی توركیا، له هه‌كاری له‌ژێر ناونیشانی "با هه‌كاری وه‌ك پارێزگا بمێنێته‌وه" ده‌ستیپێكرد.
پڕۆتێستۆكردنی ئه‌و پڕۆژهیاسایەی له‌باره‌ی گۆڕینی پارێزگای هه‌كاری بۆ شارۆچكه كه له‌به‌رده‌ستی په‌رله‌مانی توركیادایه به‌رده‌وامه.
دانیشتوانی شاری هه‌كاری به‌مه‌به‌ستی پڕۆتێستۆكردنی پڕۆژه‌یاساكه گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان به دروشمی "با هه‌كاری وه‌ك پارێزگا بمێنێته‌وه" ده‌ستپێكرد.
سه‌رۆكی لقی هه‌كاریی كۆمه‌ڵه‌ی مه‌زڵوم ده‌ر، جه‌نگیز شه‌ن رایگه‌یاند گردبوونه‌وه‌كه‌یان به‌مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی ئه‌و شانده‌ی له ئه‌نقه‌ره له‌هه‌وڵدان بۆ هێشتنه‌وه‌ی هه‌كاری وه‌ك پارێزگا ده‌ستیپێكردووه و هه‌موو ئێواره‌یه‌ك به‌و مه‌به‌سته كۆدهبننهوه.