Ulaş Güven,Mohammed Baqi Hussein
18 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2019
هه‌كاری - AA
دوو له‌قله‌ق كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له گوندێكی شارۆچكه‌ی یوكسه‌كۆڤای سه‌ربه هه‌كاری گیرساونه‌ته‌وه و له‌وه‌رزی پایزدا كۆچیان نه‌كردووه، له‌سه‌ر دووكه‌ڵكێشی مزگه‌وتێكدا هێلانه‌یان كردووه و خه‌ڵكی گونده‌كه خزمهتیيان ده‌كه‌ن.

له‌قله‌قه‌كان له‌ناوچه‌ی نههیلی شارۆچكه‌كه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای كۆچه‌كه‌یان، له‌وه‌رزه گه‌رمه‌كاندا ماوه‌یه‌ك ده‌مێننه‌وه و دوتر له‌وه‌رزی پایزدا كۆچده‌كه‌ن.
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دوو له‌قله‌ق هاتوونه‌ته ناوچه‌كه و له‌سه‌ر دووكه‌ڵكێشی مزگه‌وتی گوندی كۆپروجو هێلانه‌یان كرد و له‌پایزدا كۆچیان نه‌كرد.

خه‌ڵكی گونده‌كه هه‌ندێك جار له رووبار ماسییان بۆ ده‌گرن و هه‌ندێك جاریش پاشماوه‌ی سفره و خوانه‌كانیان بۆ له‌قله‌قه‌كان داده‌نێن و خزمهتیيان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوندنشینه‌كان به‌فری ده‌وروبه‌ری هێلانه‌ی له‌قله‌قه‌كانیش پاكدهدهنهوه.
كارمه‌ندی ڤێته‌رنه‌ریی گونده‌كه حه‌كیم كاچان بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو دوای و رایگه‌یاند، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دوو له‌قله‌قه‌كه هاتوونه‌ته گونده‌كه و له‌پایزدا كۆچیان نه‌كردووه.
كاچان: "بینیمان باڵنده‌كان هیچ كێشه و نه‌خۆشییه‌كیان نییه. خه‌ڵكی گونده‌كه به‌خێویان ده‌كه‌ن. نازانین ده‌بێت رێگای كۆچه‌كه‌یان لێتێكچووبێت، یان هاوسه‌نگیی سروشت تێكچووه و نه‌یانویستووه كۆچ بكه‌ن. "