Gültekin Yetgin
23 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2020
گیرەسون - AA
لە شارۆچکەی دەرەلی سەربە پارێزگای گیرەسون، بەهۆی بارینی بارانی وەرزییەوە ئاوی چەمی شارۆچکەکە هەڵسا و لە ئەنجامدا، شەقام و کۆڵانەکانی ژێرئاو کەوتن.
بەهۆی کاریگەری بارانەکە، ئاستی ئاوی ئەو چەمەی بە شارۆچکەکەدا تێدەپەڕێت بەرزبووەوە.
بەهۆی لافاوەکەوە شەقام و کۆڵانەکانی ناوەندی شارۆچکەکە ژێر ئاوکەوتن و چەندین ئۆتۆمبێلیش بە ئاوی لافاوەکە راماڵدران.
هاوکات بەهۆی لافاوەکەوە رێگای دەرەلی-گیرەسون بەڕووی هاتوچۆدا داخرا.