Rıdvan Korkulutaş,Mazın Asad
30 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2018
کلیس - AA
مووشەکێک لە ناوچەی عەفرین لە لایەن تیرۆریستانی پەیەدە/پەکەکە ئاراستە کرا و لە شاری کلیس کەوتە خوارەوە.
کاتژمێر ١٠:٢٠ی ئەمڕۆ تیرۆریستان مووشەکێکیان لە شارۆچکەی عەفرین ئاراستە کرد و لە گەڕەکی شێخ مەھمەت کەوتە خوارەوە.
مووشەکەکە بەر باغێکی گەڕەکەکە کەوت کە ھیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتەوە.
دوای روودواوەکە، تیمەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
ھاوکات تۆپخانەکانی سوپای تورکیا کە لە سنوور جێگیر کراون، وەڵامی پێویستی پێگەکانی تیرۆریان لە عەفرین دایەوە.
لە لایەکی دیکەوە لە میانی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون تاکو ئێستا، ٢٠ مووشەک ئاراستەی کلیس کراوە کە بە ھۆیەوە دوو کەس بە رەگەز سووری گیانیان لەدەست داوە و ٢١ی دیکەش بریندار بوون.