Tayfun Salcı,Ramal Abdullah Mahmood
08 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2019
له‌نده‌ن – AA
وه‌زیری كار لە حکوومەتی به‌ریتانیا، ئێمبه‌ر راد ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
ئێمبه‌ر راد له تویتێكدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند.
وه‌زیری كاری به‌ریتانیا، ئێمبه‌ر راد هۆكاری دهستلهكاركێشانهوەکەی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ٢١ په‌رله‌مانتار گه‌ڕاندۆته‌وه له فراكسیۆنی پارتی پارێزگاران له لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیران، بۆریس جۆنسۆن-ه‌وه.
ئێمبه‌ر راد نووسیوویه‌تی "له كاتێكدا ئه‌ندامه باش و دڵسۆزه‌كانی پارتی پارێزگاران ده‌رده‌كرێن، ناتوانم وه‌ك سه‌یركه‌ر بمێنمه‌وه"، هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه کە له فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مان دەچێته ده‌ره‌وه.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر برای سه‌رۆكوه‌زیران بۆریس جۆنسۆن، جۆ جۆنسۆن ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه له كابینه‌ی حكوومەت و هەروەها له په‌رله‌مانیشدا.
جۆ جۆنسۆن هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گهڕاندبووهوە كه ده‌یه‌وێت هاوسه‌نگی له نێوان راستگۆیی په‌یوه‌ندییه خێزانییه‌كانی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات رابگرێت.