Mesut Varol
28 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2019
وان - AA
له ئه‌نجامی كاره‌كانی هه‌ڵكه‌ندن له قه‌ڵای ئایانیس كه له‌لایه‌ن پاشای دووه‌می ئاراراتییهكان لهپێگهیهك كه به‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی وان‌دا ده‌ڕوانێت، بنیاتنراوه، یه‌كه‌مین نموونه‌كانی بۆیاخی ده‌ستكرد كه له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه درووستكراوه، دۆزرایه‌وه.

له‌و قه‌ڵایه‌دا كه دوو هه‌زار و ٧٠٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر درووستكراوه و تا ئه‌مڕۆش به جوانكاریی، دیواری خشت و كاری به‌رد، به یه‌كێك له شاهانه‌ترین شوێنه‌واره‌كانی پاشایه‌تیی ئاراراتییهكان داده‌نرێت، له كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه و هه‌ڵكه‌ندندا كه ماوه‌ی ٣٠ ساڵه درێژه‌ی هه‌یه، ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌ی مێژوویی دۆزرانه‌وه.
له كاره‌كانی هه‌ڵكه‌ندندا كه به سه‌رۆكایه‌تیی مامۆستای به‌شی شوێنه‌وارناسی له كۆلێژی ئه‌ده‌بیات له زانكۆی ئه‌تاتورك، پرۆفیسۆر دكتۆر مه‌همه‌ت ئشكڵی به‌ڕێوه‌ده‌چن، له دیواره‌كانی ئه‌و به‌شه‌ی كه رێوره‌سمه ئایینییه‌كانی تێدا ئه‌نجامدراوه، دوو هه‌زار و ٧٠٠ ساڵ به‌ر له‌ئێستا بۆیاخ به‌كارهێنراوه.
له‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه له‌و بواره‌دا له‌لایه‌ن شاره‌زایانه‌وه ئه‌نجامدراون، ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه بۆیه‌كه یه‌كه‌م بۆیه‌ی درووستكراوی ده‌ستكردی مرۆڤه له ئانادۆڵودا.

مه‌همه‌ت ئشكڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌مساڵ له میانی كاره‌كانی هه‌ڵكه‌ندندا، ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه دیواره‌كان بۆیاخ كراون.
تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش پێشتر ژماره‌یه‌ك له ورده‌كارییه‌كانی سه‌ر ئه‌و دیوارانه كه ده‌ستنیشانیان كردوون، جێگه‌ی باس بوون، به‌ڵام ناوه‌وه‌ی ئه‌و هۆڵه‌ی كه رێوره‌سمه ئاینییه‌كانی تێدا به‌ڕێوه‌چوون، به بۆیاخی شین بۆیه كراوه.
ئشكڵی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه به ئیلهام وه‌رگرتن له ده‌ریاچه‌ی وان، ئه‌و ره‌نگه شینه‌یان هه‌ڵبژاردووه.
