Sinan Uslu,Hemın Othman Mohammed
10 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2017
لەمیانی پێشوازیکردنی لە بەڕێوەبەری دەزگای ھەواڵگری ناوەندی ئەمریکا (CIA)، مایک پۆمپیۆ، سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم، باسی له هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی ئه‌مریكا كرد له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌تی توركیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی و چاوەڕوانییەکانیان له‌و باره‌یه‌وه.
یڵدرم دووپاتی هاریكاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەمریکا كردووه‌ته‌وه لەبارەی رادەستکردنەوەی سەردەستەی رێكخراوه‌كه، فەتحوڵڵا گولەن و بەرەنگاربوونەوەی پێکهاتەی رێکخراوەکە لە ئەمریکا.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا یڵدرم، له كۆشكی چانكایا، پێشوازیكرد له بەڕێوەبەری دەزگای ھەواڵگری ناوەندی ئەمریکا (CIA)، مایک پۆمپیۆ.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیاوه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، له‌و دیداره‌دا سەرۆکوەزیرانی توركیا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی هاریكاری كردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها باس له هه‌ڵوێستی هاوبه‌شكراوه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی نزیك له بواری هه‌واڵگریدا له‌سه‌ر چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی یان ناوچه‌یی.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا یڵدرم، جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی ئه‌مریكا كرده‌وه له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌تی توركیا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی و چاوەڕوانییەکانیان له‌و باره‌یه‌وه. هه‌روه‌ها یڵدرم دووپاتی هاریكاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەمریکا كردووه‌ته‌وه لەبارەی رادەستکردنەوەی سەردەستەی رێكخراوه‌كه، فەتحوڵڵا گولەن و بەرەنگاربوونەوەی پێکهاتەی رێکخراوەکە لە ئەمریکا.
له به‌رامبه‌ردا، پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه‌وتووه‌ته سه‌ر شانی یه‌كێك له یه‌كه‌مین سه‌ردانه‌كانی بۆ توركیا ئه‌نجامداوه و، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی كاركردن له‌گه‌ڵ توركیا كردووه‌ته‌وه له‌چوارچێوه‌ی هاریكاری نێوانیان، هاوكات پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی گەل و حکوومەتی توركیا كرد بۆ ئه‌و سه‌ربازه توركانەی له ئه‌لباب گیانیان لەدەستداوە.