Mazın Asad
21 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بیناڵی یڵدرم لەبارەی بڕیاری راگەیاندنی باری نائاسایی رایگەیاند: "وەرگرتنی ئەم بڕیارە گۆڕانکاری لەسەر ژیانی ھاووڵاتیانمان دروست ناکات، بەڵکو ئەمە بۆ رێکخستن و خێراکردنی میکانیزمی دەوڵەتە".
یڵدرم لە ئاکاونتی خۆی لە تویتەر ھەڵسەنگاندنی لەبارەی بڕیاری راگەیاندنی باری نائاسایی کرد کە لەلایەن سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە راگەیەندرا.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە تویتەکەیدا نووسیویەتی "وەرگرتنی ئەم بڕیارە گۆڕانکاری لەسەر ژیانی ھاووڵاتیانمان دروست ناکات، بەڵکو ئەمە بۆ رێکخستن و خێراکردنی میکانیزمی دەوڵەتە. وەرنە گۆڕەپانەکان و جێی مەھێڵن. وەڵامدانەوەی بانگەوازییەکەمان بووە گەورەترین ھێز بەرامبەر رێگریکردن لە کودەتاکە".