Abdullah Shukur
10 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2016
لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر رێورەسمێک بۆ پێشوازی کردن لە یەکەمین گەشتی ئاسمانی ئەنجام درا کە لە دیاربەکرەوە بەرەو ھەولیر هاتن.
فڕۆکەکە کە لە فڕۆکەخانەی دیاربەکر لە کاتژمێر٣:٣٥ خولەکی دوای نیوەڕۆی فڕی و، کاتژمێر ٤:٥٠ خولەک گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
ھاوکات جێگری سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و پەرلەمانتاری ئیستانبوڵ مەھدی ئەکەر، پەرلەمانتارانی دیاربەکر لەسەر لیستی ئاک پارتی غالیب ئەنساریئۆغڵو، عەبدولڕەحمان کورت، عەبدوڵا ئەگراڵی، ئەبووبەکر باڵ، ئۆرهان میرئۆغڵو، سامیل تەیار، قوتبەدین ئارزوو، یونس پاڵاس، رەیحان ئاکتار، پارێزگاری دیاربەکر حوسێن ئاکسۆی، سەرۆکی لقی ئاک پارتی لە دیاربەکر محەمەد ئەکار، ھەروەھا ژمارەیەکی زۆری نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە فڕۆکەکە گەیشتنە هەولێر.
لە فڕۆکەخانەی هەولێر لەلایەن وەزیری گواستنەوەی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت مەولوود باوەموراد و پارێزگاری هەولێر نەوزاد هادی و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردسیان پێشوازی کران.