مەدرید - AA
لە میانی یارییەکانی ھەفتەی ٢٣ی خولی پلە یەکی تۆپی پێی ئیسپانیا (لا لیگا)، یانەی بارسێلۆنا لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی ٤-٢ لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی بردەوە.
کاراسکۆ، لە خولەکی ھەشتەمی یارییەکەدا گۆڵی یەکەمی بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید تۆمار کرد.
جۆردی ئالبا، لە خولەکی دەیەم گۆڵی یەکسانی و دوابەدوای ئەوە گاڤی لە خولەکی ٢١ گوڵی دووەمی بۆ بارسێلۆنا تۆمار کرد.
بارسێلۆنا، بەردەوام بوو لە ھێرشەکانی و یەکخستنی ریزەکانی و توانی لە خولەکی ٤٣ دا لە رێگەی ئاراخۆوە گۆڵی سێیەم تۆمار بکات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکە و لە خولەکی ٤٩دا دانی ئالڤیش گۆڵی چوارەمی بۆ بارسێلۆنا تۆمار کرد و ئەرکی ئەتلەتیکۆی قورستر کرد.
ھەرچەندە ئەتلەتیکۆ مەدرید لە خولەکی ٥٨ لە رێگەی گۆڵەکەی لویس سوارێزەوە جیاوازی گۆڵەکانی کەم کردووەوە بەڵام ئەم گۆڵەی لوزیتۆ ئەنجامی یارییەکەی نەگۆڕی و یارییەکە بە ئەنجامی ٤-٢ کۆتایی ھات.
یانەی بارسێلۆنا، بەم ئەنجامە خاڵەکانی بۆ ٣٨ بەرزکردەوە و بە جیاوازی یارییەک بەرزبوویەوە بۆ پلەی چوارەم و ئەتلەتیکۆ مەدرید بە جیاوازی یەک یاری و بە کۆی ٣٦ خاڵ لە پلەی پێنجەمدا مایەوە.