Barış Seçkin
06 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2022
رۆما - AA
لە بیست و چوارەمین هەفتەی خولی یانە پلە یەکەمەکانی ئیتاڵیا بۆ تۆپی پێ (Seria A)دا، میلان لە دێربی میلانۆ بە ئەنجامی ٢-١ سەرکەوتنی بەسەر ئینتەردا تۆمار کرد.
لە یارییەکانی ئەم هەفتەیەدا، دوو گەورەترین یانەی شاری میلانۆ کە بۆ نازناوی خولەکە تێدەکۆشن لە یاریگای سان سیرۆ رووبەڕووی یەک بوونەوە.
گۆڵی یەکەمی یارییەکە لەلایەن یانەی خاوەن یاریگا ئینتەرەوە تۆمار کرا کە لە خولەکی ٣٨دا، ئیڤان پێریسیک تۆماری کرد.
بەو ئەنجامە گێمی یەکەمی یارییەکە لە بەرژەوەندی ئینتەر کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا، میلان هێزی خۆی نیشان دا و لە خولەکی ٧٥دا، یەکەم گۆڵی لە رێگەی ئۆلیڤەر جیرۆد تۆمار کرد و ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە، هەمان یاریزان لە خولەکی ٧٨دا، دووەم گۆڵی تۆمار کرد.
لە دێربی میلانۆ، میلان بە ئەنجامی ٢-١ بەسەر ئینتەردا سەرکەوت.
بەو ئەنجامەش ئینتەر خاڵەکانی گەیشتە ٥٣ خاڵ و لە دوای ١٤ یاریی تووشی دۆڕان هات کە دووەم دۆڕانە لەم وەرزەدا.
میلان کە نزیکترینە لە ئینتەرەوە خاڵەکانی بەرز بووەوە بۆ ٥٢ خاڵ.
لە لایەکی دیکەوە لە یارییەکی دیکەی هەفتەی بیست و چوارەمین هەفتەی خولی یانە پلە یەکەمەکانی ئیتاڵیا بۆ تۆپی پێ (Seria A)دا، یانەی رۆما و یانەی جێنەوا، بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ یەکسان بوون.