ئیستانبوڵ – AA
تورکیا دۆسیەی میوانداریکردنی پاڵەوانێتیی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠٢٨ و ٢٠٣٢ی پێشکەش بە یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا کرد.
یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەو وڵاتانەی ئارەزووی میوانداریکردنی پاڵەوانێتیی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا لە ٢٠٢٨ و ٢٠٣٢دا دەکەن، دۆسیەکانیان پێشکەش کردووە کە پەیوەندییان بە ئۆفەرە بەراییەکانیانەوە ھەیە.
راشیگەیاندووە کە یەکێتی تۆپی پێی تورکیا پێشنیازی میوانداریکردنی پاڵەوانێتییەکانی ساڵی ٢٠٢٨ و ٢٠٣٢ی پێشکەش کردووە، ھاوکات یەکێتییەکانی تۆپی پێ لە بەریتانیا، "ئێرلەندای باکوور، سکۆتلاند و وێڵز"، هەروەها کۆماری ئێرلەندا دۆسێکانیان بۆ ساڵی ٢٠٢٨ پێشکەش کردووە، ھاوکات ئیتاڵیا دۆسێیەکی پێشکەش کردووە بۆ میوانداریکردنی جامی ساڵی ٢٠٣٢.
١٢ی نیسانی ٢٠٢٣ وەک دوایین وادە بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرە کۆتاییەکان دیاریی کراوە.
بڕیارە لە پاییزی ساڵی داهاتوودا، ناوی ئەو وڵاتانەی کە میوانداری پاڵەوانێتیی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا دەکەن، رابگەیەنرێت.