Doğa Kırmızıoğlu
04 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2021
ئەنقەرە – AA
یارییەکانی ھەفتەی چوارەمی قۆناغی گرووپەکان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا (Champions League) کۆتایی ھات.
لە چوارەم ھەفتەی گرنگترین رووداوی وەرزشی تۆپی پێی ئەورووپا لەسەر ئاستی یانەکان، یاریی گرووپەکانی (A ، B ، C ، D) بەڕێوەچوو.
لە میانی یارییەکانی گرووپی Aدا، یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی ٢-٢ لەگەڵ یانەی لایپزیگی ئەڵمانی یەکسان بوون.
گۆڵەکانی یانە فەڕەنسییەکە لە خولەکەکانی ٢١ و ٣٩ لەلایەن جۆرجینۆ ڤیلاندۆم تۆمارکرا و گۆڵەکانی یانەی لایپزیگیش لە خولەکی ھەشتەم لە رێگەی کریستۆفەر نکونکو و لە خولەکی ٩٠+٢ دۆمینیک سۆبۆزلایی بە لێدانێکی سزا تۆماری کرد.
لە یارییەکی دیکەی ھەمان گرووپدا، یانەی مانچێستەر ستی ئینگلیزی، توانی بە ئەنجامی ٤-١ لە یانەی کلوب بروجی بەلجیکی میوانی بباتەوە.
ھەریەک لە فیل فۆدن لە خولەکی ١٥، ریاز محرز لە خولەکی ٥٤، رەحیم ستەرلینگ لە خولەکی ٧٢ و گابریێل جیسۆس لە خولەکی ٩٠+٢دا، گۆڵەکانی مانچێستەر ستییان تۆمار کرد.
لە بەرامبەردا، جۆن ستۆنی بەرگریکاری یانەی مانچێستەر ستی لە خولەکی ١٧دا، بەھەڵە تاکە گۆڵەکەی کلوب بروجی لە خۆیان تۆمار کرد.
لە میانی یارییەکانی گرووپی Bدا، یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە رێگەی گۆڵەکانی دیێگۆ جۆتا لە خولەکی ١٣ و سادیۆ مانێ لە خولەکی ٢١ توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانیی میوانی بباتەوە.
بەم ئەنجامەش یانەی لیڤەرپوول چوارەم بردنەوەی لەسەر یەک تۆمار کرد و بلیتی سەرکەوتنی بۆ قۆناغی ١٦ بەدەست ھێنا.
ئەنجامی یارییەکانی ھەفتەی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا کە شەوی رابردوو کاتژمێر ٢٣:٠٠ بە کاتی ھەولێر بەڕێوەچوون بەمشێوەیە بوو:
مانچێستەر ستی (ئینگلتەرا) ٤ – ١ کلوب بروج (بەلجیکا)
لایپزیگ (ئەڵمانیا) ٢ – ٢ پاریس سان جێرمان (فەڕەنسا)
لیڤەرپوول (ئینگلتەرا) ٢ – ٠ ئەتلەتیکۆ مەدرید (ئیسپانیا)
سپۆرتینگ لیسبۆن (پورتوگال) ٤ – ٠ بەشیکتاش (تورکیا)
بۆروسیا دۆرتمۆند (ئەڵمانیا) ١ – ٣ ئایاکس (ھۆڵەندا)
شێریف (مۆلدۆڤا) ١ – ٣ ئینتەر (ئیتاڵیا)