رۆما - AA
لە سی و چوارەمین هەفتەی یارییەکانی خولی ئیتاڵیا (Serie A)دا، یانەی یوڤێنتوس لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی ٢-١ سەرکەوتنی بەسەر یانەی ساسۆلۆ-دا تۆمار کرد.
یوڤێنتوس لە کاتێکدا لە هەوڵی ئەوەدایە بەرەو پلەکانی سەرەوەی ریزبەندی خولەکە سەربکەوێت لە یاریگای ماپی بووە میوانی یانەی ساسۆلۆ.
یانەی خاوەن یاریگا لە خولەکی ٣٩ بە گۆڵی یاریزان گیاکۆمۆ راسپادۆری پێشکەوت، خۆشی هاندەرانی ساسۆلۆ زۆری نەخایاند و لە خولەکی ٤٥دا، یاریزانی یانەی یوڤێنتوس، پاولۆ دیبالا ئەنجامی یارییەکەی بۆ ١-١ یەکسان کردەوە.
لە خولەکی ٨٨ی دوا ساتەکانی یارییەکەدا، یاریزان مۆیس کین گۆڵی بردنەوەی بۆ یانەکەی تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ لە بەرژەوەندی یانەی میوان بەکۆتاهات.
بەم ئەنجامەش یانەی خانمە پیرەکە (یوڤێنتوس) لە دەرەوەی یاریگای خۆی سێ خاڵی گرنگی دەستەبەر کرد و کۆی خاڵەکانی بۆ ٦٦ خاڵ بەرزکردەوە و خۆی گەیاندە پلەی چوارەمی ریزبەندی خولەکە.
هاوکات یانەی ساسۆلۆ کە لە دوا چوار یاریی کۆتاییدا تامی سێیەم دۆڕانی چەشت، بە ٤٦ خاڵ لە پلەی ١٠ی ریزبەندییەکە مایەوە.