سانت پیتەرسبورگ - AA
لە میانی گەڕی دووەمی یارییەکانی گرووپی Aی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی ٢٠١٨دا، میسر لەسەر دەستی رووسیای خاوەن ماڵ بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک تووشی شکست هات و رووسیا دووەم بردنەوەی لەسەریەکی تۆمارکرد.
گێمی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی ٤٧دا، فەتحی یاریزانی هەڵبژاردەی میسر لە کاتێدا کە دەیویست ئەو تۆپەی زۆبنی یاریزانی هەڵبژاردەی رووسیا لە دەرەوەی هێڵی سزاوە ئاراستەی گۆڵی هەڵبژاردەکەی کردبوو، دووربخاتەوە، بە هۆی لێدانێکی هەڵەوە تۆپەکەی رەوانەی گۆڵی خۆیان کرد و بە گۆڵێک هەڵبژاردەی رووسیای پێشخست.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.