مەدرید - AA
لە میانی جامی سانتیاگۆ بێرنابیۆدا کە هەموو ساڵێک لە دەستپێکی وەرزی نوێدا، ریال مەدرید، سازیدەکات، یانەکە توانی لە یانەی فیۆرێنتینای ئیتاڵی بە ئەنجامی ٢-١ بەرێتەوە.
یانەی ریال مەدرید بۆ جامی دۆستانەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ کە ئەمساڵ ٣٨ەمینی رێکخرا، یانەی فیۆرێنتینای بانگێشتکرد.
یانەکە ئاماژەی بەوەکردووە بانگێشتکردنی فیۆرێنتینا بە هۆی ٦٠ ساڵ تێپەڕین بەسەر یاریی نێوان ریال مەدرید و ئەو یانەیەدایە کە یاریی کۆتایی جامی یانە پاڵەوانەکاندا لە وەرزی ١٩٥٦-١٩٥٧دا، بەرەوڕووی یەکترببوونەوە و یانەی شاهانە یارییەکەی بە ئەنجامی ٢-٠ بردەوە.
رکابەرییەکە وەک ئامادەکاریی بۆ وەرزی نوێ ئەنجامدەدرێت و لە یارییەکەی ئەمجارەدا، یانەی ریال مەدرید لە هەریەک لە خولەکەکانی ٧ و ٣٣دا و لە رێگەی هەریەک لە بۆرخا مایۆراڵ و کریستیانۆ رۆناڵدۆوە دوو گۆڵی تۆمار کرد. یانەی فیۆرێنتینای میوانیش تاکە گۆڵی خۆی لە رێگەی جۆردن ڤێرێتاوتەوە لە خولەکی ٤دا تۆمار کرد و بەوشێوەیە یانەی شاهانە بە ئەنجامی ٢-١ یارییەکەی بردەوە و بووە خاوەنی جامی سانتیاگۆ بێرنابیۆ.