ئیستانبوڵ - AA
ئەستێرەی پورتوگالی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ کاردانەوەی بەرامبەر بڕیاری پەسەندکردنی راگرتنی بۆ ماوەی پێنج یاری، نیشاندا.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە رێگەی هەژماری خۆیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، رایگەیاندووە ''بڕیارێکی دیکە کە تێگەیشتن لێی ئەستەمە. نادادپەروەریی هەرگیز نابێتە هۆی رووخانی ورەی من و وەک هەموو کات بە شێوەیەکی بەهێز دەگەڕێمەوە. سوپاس بۆ هەموو ئەو کەسانی پشتیوانییم دەکەن''.
رۆناڵدۆ لە یاریی چوونی جامی سوپەری ئیسپانیادا لەبەرامبەر یانەی بارسێلۆنا کە یارییەکەیان بە ئەنجامی ٣-١ بردەوە، بە هۆی ئەوەی کارتی سووری وەرگرت پاڵی بە داوەری یارییەکەوە نا و پێنج یاریی سزا درا.