Yunus Kaymaz
06 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2023
ئیستانبوڵ - AA
هەڵبژاردەی تورکیا لە ریزبەندییەکانی فیفادا، پلەیەک هاتووەتە پێش و گەیشتووەتە ریزبەندی ٤٣.
لە ریزبەندییەکانی فیفا بۆ مانگی نیسان، هەڵبژاردەی تورکیا بە هەزار و ٤٦٥،٧ خاڵ لە ریزبەندی ٤٣دایە.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوای بەدەستهێنانی جامی جیهانی ٢٠٢٢ توانی نازناوی پێشەنگی لیستەکە لە بەڕازیل وەربگرێت و دوای نزیکەی شەش ساڵ ببێتەوە بە ریزبەندی یەکەمی فیفا.
لیستی داهاتووی فیفاش لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٣دا ئاشکرا دەکرێت.
ریزبەندی ١٠ هەڵبژاردەی یەکەمی لیستەکە بەم شێوەیە بوو:
١. ئەرجەنتین
٢. فەڕەنسا
٣. بەڕازیل
٤. بەلجیکا
٥. ئینگلتەرا
٦. هۆڵەندا
٧. کرواتیا
٨. ئیتاڵیا
٩. پورتوگال
١٠. ئیسپانیا