ئەنقەرە - AA
سبەی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا دەست پێ دەکات.
سبەی و چوارشەممە ١٢ی نیسان، یەکەم یاریی چارەکی کۆتایی کە گرنگترین یارییەکانی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەورووپان لەسەر ئاستی یانەکان ئەنجام دەدرێت.
یانەی ریال مەدرید کە سەرکەوتووترین یانەیە لە مێژووی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەورووپا بە ١٤ نازناو، هەوڵدەدات بەسەر یانەی چێڵسیدا سەربکەوێت و بەرگری لە نازناوەکەی بکات.
یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی لە کۆتایی یارییەکانی پاڵاوتنەکان کە لە رۆژانی ١٨-١٩ی نیساندا ئەنجام دەدرێن، دیاری دەکرێن.
تەواوی یارییەکان کاتژمێر ٢٢:٠٠ بەکاتی هەولێر ئەنجام دەدرێن کە بەم شێوەیەیە:
سبەی:
مانچێستەر ستی (ئینگلتەرا) - بایەرن میونخ (ئەڵمانیا)
بەنفیکا (پورتوگال) - ئینتەر (ئیتاڵیا)
چوارشەممە ١٢ی نیسان:
ریال مەدرید (ئیسپانیا) - چێڵسی (ئینگلتەرا)
میلان (ئیتاڵیا) - ناپۆلی (ئیتاڵیا)