مەدرید - AA
لە هەفتەی بیستەمی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا (لا لیگا)دا، یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامی ٤-١ سەرکەوتنی بەسەر یانەی ڤالێنسیا بەدەست هێنا و یانەی بارسێلۆنا-ش بەرامبەر یانەی گرانادا بە ئەنجامی ١-١ یەکسان بوو.
گۆڵەکانی ریال مەدرید لەلایەن کەریم بنزیما (لە خولەکی ٤٣ و لێدانێکی سزا لە خولەکی ٨٨دا) و ڤینیسیۆس جونیۆر (لە خولەکەکانی ٥٢ و ٦١دا) تۆمار کران.
تاکە گۆڵی ڤالێنسایە لەلایەن گۆنزالۆ گێدێش لە خولەکی ٧٦دا، تۆمار کرا.
پێشتریش بارسێلۆنا لە یاریی بەرامبەر گرانادا بە ئەنجامی ١-١ یەکسان بوو.
یانەی بارسێلۆنا لە رێگەی لووک دییۆنگ لە خولەکی ٥٧دا گۆلی تۆمار کرد و لە بەرامبەردا، یانەی خاوەن یاریگا "گرانادا" لە رێگەی ئەنتۆنیۆ پوێرتاس لە خولەکی ٨٩دا گۆڵی یەکسان بوونی تۆمار کرد.
یاریزانی یانەی بارسێلۆنا، پابلۆ مارتین لە خولەکی ٧٩دا کارتی سووری وەرگرت و کرایە دەرەوەی یارییەکە.
لە کاتێکدا ریال مەدرید بە یاریەکی زیادە و بەدەستهێنانی ٤٩ خاڵ ریزبەندی یەکەمی لا لیگای گرتووە، سێڤیلیا بە دوو یاریی کەم ٤١ خاڵی هەیە.
هەروەها بارسێلۆنا بە بەدەستهێنانی ٣٢ خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی خولەکەدایە.