رۆما - AA
لە هەفتەی بیست و یەکەمی خولی یانە پلە یەکەمەکانی تۆپی پێی ئیتاڵیا (سێری ئا)دا، ئینتەر لە یاریگای خۆی پێشوازی لە لازیۆ کرد و بە ئەنجامی ٢-١ یارییەکەی لێ بردەوە.
یارییەکە لە یاریگای جوزێپێ میاتزا لە میلانۆ بەڕێوەچوو کە تیایدا ئینتەر کە هەوڵی بەدەستهێنانی نازناوی خولەکە دەدات رووبەڕووی یانەی لازیۆ بووەوە کە لە ریزبەندی ناوەڕاستی خولەکەدایە.
یانەی خاوەن یاریگا لە خولەکی ٣٠دا لە رێگەی ئەلیساندرۆ کانی یەکەم گۆڵی تۆمار کرد و یانەی لازیۆ لە خولەکی ٣٥دا، گۆڵی یەکسانبوونی لە رێگەی چیرۆ ئیمۆبێلی تۆمار کردەوە و نیوەی یەکەمی یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
ئینتەر لە خولەکی ٦٧دا لە رێگەی ميلان شكرينيار-ەوە دووەم گۆڵی تۆمار کرد و بە ئەنجامی ٢-١ یارییەکەی لە لازیۆ بردەوە و سێ خاڵی بەدەست هێنا.
بەو ئەنجامەش ئینتەر کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٤٩ خاڵ و بەردەوام بوو لە رابەرایەتیکردنی لیگەکە.
لازیۆ کە ئەم هەفتەیەی بەبێ بەدەستهێنانی خاڵ بەرێ کرد، حەوتەمین شکستی ئەم وەرزەی لەسەر دەستی ئینتەر بوو.