ئیستانبوڵ -AA
یانەی چێڵسی ئینگلیزیی، راھێنەری یانەکە، فرانک لامپارد-ی لە ئەرکەکەی دوورخستەوە.
یانە لەندەنییەکە، لە راگهیهنراوێكدا ئاشكرایكرد، دوایین ئەنجامەکان بە گوێرەی چاوەڕوانییەکانی یانەکە نەبووە و لهبهر ئهوه کۆتاییان بە ئەرکی راهێنهرایهتی لهلایهن لامپارد-هوه، ھێناوە.
لە راگهیهنراوهكهدا ھاتووە: "بە ھیچ شێوەیەک کاتێکی باش نییە بۆ جیابوونەوە لەگەڵ ئەفسانەیەکی یانەکە وەکو لامپارد" و ئاماژە بەوەکراوە کە لە دوای ھەڵسەنگاندنێکی دوور و درێژ بڕیاری جیابوونەوەیان داوه.
لای خۆیەوە خاوەنی یانەی چێڵسی، رۆمان ئهبرامۆڤیچ، ئاشكرایكرد، بڕیارێکی قورسیان داوە، سوپاسی لامپارد-ی کرد و رایگهیاند: "ئەو پیاوێکە کە خاوەن رەوشتێکی بەرز و سهرڕاستییهكی مهزنه. بەڵام لە بڕوایەداین کە لەم دۆخەی ئێستادا باشترین بژارده گۆڕینی راھێنەرە".
لامپارد کە لەسەردەمی یاریزانیدا سەرکەوتنی مەزنی لەگەڵ چێڵسی تۆماركردووه، بهر له وەرزی ٢٠١٩-٢٠٢٠ ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی چێڵسی پێسپێردرا و یانەکە ئەو وەرزەی له پلەی چوارەمدا کۆتایی پێھێنا.
سەرەڕای ئەوەی چێڵسی لە وەرزی ھاویندا ژمارهیهك یاریزانی ناوداری گواستەوە ریزەکانی بەڵام نهیتوانی ئاستێکی بەرز نیشانبدات، لە کۆتایی ھەفتەی ١٩ههمی پریمیهرلیگدا بە كۆكردنهوهی ٢٩ خاڵ لە پلەی نۆیەمدایە.
لەلایەکی دیکەوە، بە گوێرەی ھەواڵی میدیا بەریتانییەکان، راھێنەری پێشووی یانەی پاریسان جێرمانی فەڕەنسی تۆماس تۆخیل-ی ئەڵمانی دەبێتە شوێنگرەوەی لامپارد.