رۆما- AA
لە چارەکی پێش کۆتایی جامی ئیتاڵیا (Coppa Italia)، یانەی ئینتەر میلان رووبەڕووی یانەی ئەی سی میلان بوویەوە.
لە خولەکی ٣١ یارییەکەدا، یاریزان زلاتان ئیبراهیمۆڤیج گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ئەی سی میلان تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ کۆتایی هات.
لە کۆتا ساتەکانی نیوەی یەکەمی یارییەکەدا، زلاتان ئیبراهیمۆڤیج بەهۆی دەمەقاڵێی لەگەڵ گۆڵپارێزی یانەی ئینتەر میلان، کارتی زەردی وەرگرت.
لە خولەکی ٥٨ی یارییەکەدا، زلاتان ئیبراهیمۆڤیج بەهۆی فاوڵێکەوە بۆ جاری دووەم کارتی زەردی وەرگرت و بە کارتی سوور کرایە دەرەوەی یارییەکە.
بەم شێوەیە یانەی ئەی سی میلان بە ١٠ یاریزانەوە درێژەی بە رووبەڕووبوونەوەکەدا.
لە خولەکی ٧١ی یارییەکەدا یاریزان، رۆمێلو لوکاکو گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ یانەی ئینتەر میلان تۆمار کرد.
دواتر لە کاتی زیادکراودا و لە خولەکی ٩٠+٧دا، یاریزان کریستیان ئەریکسەن گۆڵی دووەمی بۆ هەمان یانە تۆمار کرد.
بەم شێوەیە یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ لە بەرژەوەندی ئینتەر میلان کۆتایی هات و ئەو یانەیە توانی بۆ نیوەی پێش کۆتایی جامی ئیتاڵیا سەربکەوێت.