Muhammet Kurşun
24 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2020
تاران - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە له ئێران به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 12 كه‌س و ژماره‌ی توشبووانیش گه‌یشته 47 كه‌س.
ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته، سه‌عید نه‌مه‌کی راپۆرتێكی له‌باره‌ی حاڵه‌ته‌كانی Kovid-19ه‌وه پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كردووە.
له‌و راپۆرته‌دا كه سەعید نه‌مه‌کی پێشكه‌ش بە په‌رله‌مانی كردووه، ئاماژه به‌وه كراوه كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 12 كه‌س و ژماره‌ی توشبووانیش گه‌یشتووەته 47 كه‌س.