Gamze Türkoğlu Oğuz
08 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە- AA
ژمارەی تووشبووان بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) کە لە شاری وهان سەربە ویلایەتی هوبی رۆژهەڵاتی چین سەری هەڵدا و بە جیهاندا بڵاوبوویەوە، ٥٠ ملیۆن کەسی تێپەڕاند.
بە گوێرەى دوايين زانيارییهكانى ماڵپەرى "Worldometer"، ژمارهی تووشبووان بە پەتای کۆرۆنا لە جيهاندا بەرزبووەتەوە بۆ ٥٠ مليۆن و حەوت هەزار و ٤٧٤ حاڵهت.
زۆرترين حاڵەتى تووشبوون بەو پەتایە بە ١٠ مليۆن و ١٠٣ هەزار و ٣٨٦ حاڵەت لە ئەمريكا تۆماركراوە.
دوای ئەمريكا، ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین حاڵەتەکانی تووشبوونیان بەو پەتا جیهانیە تۆمارکردووە بەمشێوەیەیە؛ هيندستان (هەشت مليۆن و ٤٩٥ هەزار و ٢٧١)، بەڕازيل (پێنج مليۆن و ٦٣٦ هەزار و ١٨١)، رووسيا (يەك مليۆن و ٧٥٣ هەزار و ٨٣٦)، فەڕەنسا (يەك مليۆن و ٦٦١ هەزار و ٨٥٣)، ئيسپانيا (يەك مليۆن و ٣٨٨ هەزار و ٤١١)، ئەرجەنتين (يەك مليۆن و ٢٨٨ هەزار و ٨١٤)، بەريتانيا (يەك مليۆن و ١٧١ هەزار و ٤٤١)، كۆلۆمبيا (يەك مليۆن و ١٢٧ هەزار و ٧٣٣)، مەكسيك (٩٩٥ هەزار و ١٢٨).
بە پێی ئامارەکان، لە سەرانسەرى جيهان يەک مليۆن و ٢٥٣ هەزار و ٥٥٣ كەس دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گيانيان لەدەستداوە و، ٣٥ مليۆن و ٤٣٧ هەزار و ٧٣٨ تووشبووى ڤایرۆسەکە دوای چارەسەری پزیشکیی پێویست چاكبوونەتەوە.